TR KU SO
FB X
Kurdistan

بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 17 Nisan 2019 20:01

پەیامی کورد   ...   خانەی ڕاپەڕانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە .

خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، ئەو لیست و ناوانەی وەک کاندیدی گۆڕان بۆ پۆستە وەزارییەکان بڵاودەکرێنەوە ڕای فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان نییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی نیسانی ٢٠١٩ خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، ماوەیەکە کەناڵەکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لیست و ناوی جۆراوجۆر بڵاودەکەنەوە، بەناوی ئەوەی ئەو ناوانە کاندیدی گۆڕانن بۆ پۆستە وەزاریەکان، بەڵام هەرچی ناوی لەم جۆرە بڵاوبووەتەوە لە ڕابردوودا، ڕای فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان نییە.

دەقی ڕوونکردنەوەکەی خانەی راپەڕاندنی ئەو حزبە بەم شێوەیە:

ڕوونکردنەوەیەک لە خانەی ڕاپەڕاندنەوە

ماوەیەکە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لیست و ناوی جۆراوجۆر بڵاودەکەنەوە، بەناوی ئەوەی ئەم ناوانە کاندیدی گۆڕانن بۆ پۆستە وەزارییەکان.

خانەی ڕاپەڕاندن ڕایدەگەێنێ؛ هەرچی ناوی لەم جۆرە بڵاوبوەتەوە لە ڕابردوودا، ڕای فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان نیە.

١٧/٤/٢٠١٩

Paylas: