داوا دەکرێت کارتی بایۆمەتری بۆ ئەم کارە بەکار بهێنرێت
پەیامی کورد ... داوا دەکرێت کارتی بایۆمەتری بۆ ئەم کارە بەکار بهێنرێت
ووته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی سادقوون ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، پێویسته كارتی بایۆمه‌تری بۆ پاراستنی مافی هاوڵاتیان بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانیان له هه‌ڵبژادنی پێشوه‌خت به‌كاربهێنرێت.
مه‌حموود رۆبه‌یعی، ووته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی سادقوون له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕایگەیاندووە : "بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵه‌كان ده‌ستكاری ده‌نگدانه‌كه نه‌كه‌ن و بێبه‌ش بن له سه‌دان هه‌زار كارت، كه به پاره‌ی حه‌رام و كڕینی پاره بردوویانه، جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی به‌كارهێنانی كارتی بایۆمه‌تری ده‌كه‌ینه‌وه بۆ پاراستنی مافی هاووڵاتیان بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانیان به ڕاستگۆیی و دڵسۆزییه‌وه".
٣١ی ته‌مووزی ئه‌مساڵ موسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی له عێراق دیاریكرد و رایگه‌یاند، ٦ ی حوزه‌یران/ ساڵی ٢٠٢١ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجامده‌درێت، داواشی له هاوڵاتیان و لایه‌نه‌كان كرد، خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه.
پێنجی ئه‌م مانگه‌ش نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆك به‌رهه‌م رایگه‌یاندوه، قۆناغی ئێستا رووبه‌ڕوی چه‌ندین کێشە بوه‌ته‌وه، بۆیه گرینگه كه به‌ره‌و پێشچوون هه‌بێت بۆ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاساكان، به‌تایبه‌تی ته‌واوكردن و په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌جۆرێك زامنی پاك و بێگه‌ردی ھه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، ھاوكات متمانه به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بگێڕێته‌وه.