TR KU SO
FB X
Kurdistan

دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر دەستگیر کران

Navas Jan
Admin
📅 28 Ekim 2020 13:54

پەیامی کورد ... دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر دەستبەسەر کران

 

لە شاری هەولێر، دوو تۆمەتبار لەسەر بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەوە دەستگیرکران.

 

 بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان،  لەچالاکیەکدا لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەشاری هەولێر توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دو تۆمەتبارەکە بڕی ( 244گرام کریستاڵ ـ 200 گرام هێرۆین ـ 33 گرام جامایکا  ـ 20 گرام حەشیش) و 20 دەنك حەبی هۆشبەری سۆمادرین  و تەرازویەکی کێشانی ماددەی هۆشبەر لەگەڵ دو دەمانچە و یەك غەدارەیان پێبوە.

Paylas: