TR KU SO
FB X
Kurdistan

دوو برا لە بانە دەستبەسەر کران

Navas Jan
Admin
📅 10 Nisan 2022 16:48

پەیامی کورد... دوو برا لە بانە دەستبەسەر کران

دوو برای گەنجی خەڵکی بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٩ی نیسانی ٢٠٢٢، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە دوو برایان بە ناوەکانی ڕامین ڕیشی تەمەن ٢٥ ساڵ و ڕێبین ڕیشی تەمەن ٢٨ ساڵ دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕامین ڕیشی ئارایشگەر و ڕێبین ڕیشی بەرگدوور بووە و هەر دوو لە شوێنی کارەکەی خۆیان لە سێڕێیانی «حەمزە ئاوا» و بەبێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون.

ڕامین ڕیشی سەڵت و ڕێبین ڕیشی خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو دوو برایە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەر دەستدا نییە.

Paylas: