دوو شوان لە سنووری بانە بریندار کران
پەیامی کورد … دوو شوان لە سنووری بانە بریندار کران
هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە دوو شوانیان دایە بەر دەستڕێژی گولە و هەر دوویان بریندار کران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بلەکێ سەر بە شاری بانە تەقەیان لە دوو شوان کردووە و هەر دوویان بریندار کراون.
ە ناسنامەی ئەو دوو شوانەی کە تەمەنیان نزیکەی ٢١ ساڵانە محەمەد (ناوبانگ نادیار) و ڕامیار (ناوبانگ نادیار) ڕاگەیەندراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نەخۆشخانەی بانە، ئەم دوو هاووڵاتییە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە گوازراونەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت لەدرێژەدا وتی: “محەمەد لاقی چەپی بە ٤ گولە پێکراە و ڕۆژی شەممە نەشتەرگەری بۆ کراوە و ڕامیاریش لاقی ڕاستی بە یەک گولە پێکراوە.