TR KU SO
FB X
Kurdistan

هەفتەی داهاتوو مووچەی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

📅 19 Nisan 2018 20:18

ئەمریکاو بەریتانیاو ئەڵمانیا گۆڕانکاریی لەپێکھاتەی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەکەن و بەرپرسێکی باڵای ئەو وەزارەتەش دەڵێت "ئەو گۆڕانکارییە گوزەرانی پێشمەرگەی زۆر پێ باش دەکرێت”، ھاوکات وادەی گەیشتنی ھاوکارییەکەی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە ئاشکرادەکات و دەڵێت "چاوەڕواندەکرێت ھەفتەی داھاتوو دەست بە دابەشکردنی موچە بکرێت".

لیوا قارەمان کەمال جێگری سەرۆک ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لەوەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاند، "لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا پەیوەندیمان کردوە و بەدواداچونمان کردوە بۆ ناردنی وەجبەیەکی دیکەی ھاوکاریەکەی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە، لەوەڵامدا پێیانڕاگەیاندوین چاوەڕواندەکرێت سەرەتای ھەفتەی داھاتوو وەجبەیەکی دیکەی ھاوکاریەکەی ئەمریکا بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە لەبەغداوە بگاتە ھەرێمی کوردستان”.

راشیگەیاند "دوای گەیشتنی پارەکەی ئەمریکا بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە، ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی موچەی لیواکانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت، ئێستاش ھاوپەیمانان کە پێکھاتون لەئەمریکاو بەریتانیاو ئەڵمانیا بڕیاریانداوە چاکسایی ڕیشەیی لەپێکھاتەی وەزارەتی پێشمەرگەدا بکەن".

لیوا قارەمان ڕوونیشیکردەوە، "ئێستا ناتوانرێت گۆڕانکاری لەپاشەکەوتی مووچەو باش کردنی گوزەرانی پێشمەرگەدا بکرێت، بەڵام دوای جێبەجێکردنی بەرنامەکەی ھاوپەیمانان لەنێو وەزارەتدا دەتوانرێت کار بۆ باشکردنی گوزەرانی پێشمەرگە بکرێت، ئەو بەرنامەیەی کە ھاوپەیمانان بۆ چاکسازیی لەوەزارەتی پێشمەرگەو پێکھاتەی وەزارەتدا ئامادەی دەکەن لەبەرژەوەندی پێشمەرگە دەبێت و گوزەرانی پێشمەرگەی زۆر پێباش دەکرێت”.

 

Paylas: