TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕێگای هەولێر- كەركوك دادەخرێت

سارا
Yazar
📅 08 Nisan 2019 20:52

پەیامی کورد  ...   ڕێگای هەولێر- كەركوك دادەخرێت

لەئەمڕۆ دوشەممەوە بۆ ماوەی سێ‌ رۆژ ڕێگای هەولێر- كەركوك دادەخرێت بە مەبەستی چاکسازیکردن لە پردی پردێ.

دەستەی گەیاندن و ڕاگەیاندنی كەركوك بەیاننامەیەكی بڵاوكردوەتەوە و ڕایگەیاندوە، لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی سێ‌ رۆژ رێگای سەرەكی كەركوك– هەولێر دادەخرێت بەمەبەستی نۆژەنكردنەوەی پردە ئاسنینەكەی شارۆچکەی پردێ.

روونیشیکردەوە، شوفێران بەشێوەیەكی كاتی دەتوانن لە ناو ناحیەی پردێ و ڕێگای دووبزەوە هاتوچۆی نێوان کەرکوک هەولێر بکەن.

بەهۆی رووداوەکانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە رێگای هەولێر- کەرکوک داخرا، دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم ئەرکی چاکردنەوەی رێگاکە  گرتە ئەستۆ، کە بەهۆی روداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە زیانی بەرکەوتبو لە رۆژی 19-8-2018 رێگاکە کرایەوە.

Paylas: