TR KU SO
FB X
Kurdistan

هاووڵاتییەکی کورد لە کرماشان لەسێدارە درا

Navas Jan
Admin
📅 14 Şubat 2022 15:18

پەیامی کورد... هاووڵاتییەکی کورد لە کرماشان لەسێدارە درا

سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایە بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٢، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاباد (ئیسلام ئاوا) بە ناوی موسەیب فەرەجی تەمەن ٣٤ ساڵ لە بەندیخانەی دێزڵ ئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، موسەیب فەرەجی دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو. ناوبراوە لەو کاتەوە لە بەندیخانەی دێزڵ ئاوای کرماشان بەند کرابوو.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠٢١ی زایینی لانیکەم سزای سێدارەی ٤٨ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.

 

 

 

 

Paylas: