هۆشداری دەدرێتە هاووڵاتییان، سبەی لووتکەی کاریگەری شەپۆلی گەرما دەست پێ دەکات
پەیامی کورد... هۆشداری دەدرێتە هاووڵاتییان، سبەی لووتکەی کاریگەری شەپۆلی گەرما دەست پێ دەکات
شارەزایەکی کەشناسی ڕایدەگەیەنێت: سبەی لووتکەی کاریگەری شەپۆلی گەرما دەبێت و ١ تا ٢ پلەی دیکە بەرز دەبێتەوە و باشترە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ دوای نیوەڕۆ خۆتان پارێزن لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر بەتایبەت سبەی و دوو سبەی کە کاریگەری ئەم شەپۆلی گەرمایە چالاکترە.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاوی کردەوە: سبەی یەکشەممە ١٩-٦-٢٠٢٢ ئاسمانی هەرێم ساماڵ و ڕوون دەبێت، لە ئەنجامی چالاکتر بوونی نزمە پاڵەپەستۆی گەرما پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکان بە ڕێژەی ١ تا ٢ پلەی سیلیزی بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە و کەشێکی گەرمتر هەست پێ دەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو: لە سەنتەری پارێزگاکانی هەرێم (سلێمانی ٤٣ بە ٢٨، هەولێر ٤٥ بە ٣٠ پلە، دهۆک ٤٤ بە ٢٨ پلە، هەڵەبجە ٤٤ بە ٢٧ پلە، کەرکووک ٤٦ بە ٣٢ پلە) لە ناوچەکانی گەرمیان ٤٩ بە ٣٢ پلە دەبێت، لە سنووری ئیدارەی ڕا پەرین ٤٣ بە ٢٧ پلە دەبێت، لە سنووری ئیدارەی سۆران ٤٢ بە ٢٦ پلە دەبێت.
وتیشی: خێرای با کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە کەمێک چالاک دەبێت لە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاواوە بە خێرای ١٥ تا ٣٠ کیلۆمەتر زیاتر لە کاتژمێرێکدا و باشترە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ دوای نیوەڕۆ خۆتان پارێزن لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر بەتایبەت سبەی و دوو سبەی کە کاریگەری ئەم شەپۆلی گەرمایە چالاکترە.