TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕۆژهەڵات، ژنێکی کورد دەستبەسەر کرا

Navas Jan
Admin
📅 06 Ağustos 2020 17:52

فاتیمە داوەند، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمی بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئورمیە کراوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتێک کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٦ی ٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٠، فاتیمە داوەند، چالاکی مەدەنی خەڵکی بۆکان کە لە کاتی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو، دوو جار و لەلایەن دادگاکانی بۆکان و مەهاباد دادگایی کرابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی پێنج ساڵ و پێنج مانگ حوکمی بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە کرا.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فاتیمە داوەند پێشتر ماوەی ٤ مانگ دەستبەسەر بووە، بەڵام دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو ماوەیە بۆ هەژمار نەکردووە.

 

فاتیمە داوەند ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای تاوانەکانی ٢ی شاری بۆکان دادگایی و بە تۆمەتی ”شیواندنی تەکووزی و ئاسایشی کۆمەڵگا“ حوکمی پێنج مانگ بەندکران و لێدانی ٣٠ قامچی بە سەردا سەپاوە.

 

ناوبراو هەروەها لە ڕێکەوتی ٢٣ی بانەمەڕی ئەمساڵ، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر ”جەواد گوڵامی“ جارێکی دیکە دادگایی کراوە و بە تۆمەتی ”هەوڵدان دژی ئاسایشی ولات“ حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

 

ئەو چالاکە مەدەنیە لە باقی تۆمەتەکانی دیکە وەکوو ، ئەندامەتی کە کۆمەڵە، لابردنی حیجاب، پڕوپاگەندە دژی نیزام، موحاریبە، و لێدان و بێ ڕێزی بە فەرمانبەرێکی هێزە ئینتزامییەکان پاکانەی بۆ کراوە.

 

 

فاتیمە داوەند تەمەن ٤٢ ساڵ و دایکی سێ منداڵ، رۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٩( ١٦ی نوامبێری ٢٠١) لە کاتێکدا کە بریندار بووبوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازرایەوە و پاش ٣٠ ڕۆژ گوازرایەوە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە.

 

ناوبراو هاوکات لە گەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا پاش جوار مانگ بەندکران بە بارمتەی یەک میلیارد تمەنی بە شیوەی کاتی و تا کاتی دادگاییکرانی ئازاد کرابوو.

 

فاتیمە داوەند چەندرۆژ پاش دەستبەسەرکران لە ژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ئێران ناچار بوو بێتە سەر تی ڤی و دانپێدانانی زۆرەملێیان لێ وەرگرت و لە هەواڵەکانی ٢٠:٣٠ کاناڵی دووی دەنگو رەنگی کۆماری ئیسلامی دانپێدانانەکانی بڵاو کرایەوە.

 

Paylas: