TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕۆژهەڵاتی کوردستان/ بە هۆی وەرگەڕانی پاسێک ١٩ کەس گیانیان لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 02 Eylül 2021 16:14

پەیامی کورد … ڕۆژهەڵاتی کوردستان/ بە هۆی وەرگەڕانی پاسێک ١٩ کەس گیانیان لە دەست دا

 

لە ئاکامی وەرگەڕانی پاسێک لە نزیک گوندی پاڵنگان سەر بە شاری کامێران لە پارێزگای سنە لانیکەم ١٩ کەس گیانیان لە دەست داوە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن سەرنشینەکانی ئەم پاسە خەڵکی گوندی پیرسەفای مەریوان بوون و بە مەبەستی سەردانی مەزارگەی وەیسی قەرەنی بەرەو ڕوانسەر ڕۆشتوون.

چەند کەسیش لە ئاکامی ئەم رووداوەدا بریندار بوون و ئەگەری هەیە ژمارەی کوژراوەکان زیاتر بێت.

Paylas: