Kurdistan
ڕۆژهەڵاتی کوردستان/ سێ برا بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد ... ڕۆژهەڵاتی کوردستان/ سێ برا بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
پەتای کۆرۆنا ئەم ڕؤژانە بەرۆکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووە و ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە هۆی تووشبوون بە پەتاکەوە گیان لە دەست دەدەن ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرز دەبێتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بە پەیامی کورد گەیشتووە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ برای خەڵکی قەزای کامێران سەر بە پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە و برایەکی دیکەشیان باری تەندروستی ناجێگیرە.
ناسنامەی ئەو سێ برایە عەلی ڕەزا میرزایی، سەباح میرزایی و فەلاح میرزایی ڕاگەیەندراوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە برایەکی دیکەی ئەم سێ کەسەش تووشی پەتای کۆرۆنا بووە و لەئێستادا باری تەندروستی ناجێگیر بووە.