TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕۆژهەڵات/ کۆرۆنا گیانی پەرەستارێکی ئەستاند

Navas Jan
Admin
📅 15 Eylül 2020 21:26

پەیامی کورد ... ڕۆژهەڵات/ کۆرۆنا گیانی پەرەستارێکی ئەستاند

 

پەرستارێکی خەڵکی جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا ماوەی چەند ڕۆژ لە بەشی چاوەدێریی تایبەتی نەخۆشخانەیەکی کرماشاندا خەوێندرابوو، گیانی لەدەست دا.

 

ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ئەیلوول، "پەیام ڕەحمانی" پەرستاری ٣٣ ساڵەی خەڵکی "جوانڕۆ"، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە نەخۆشخانەی "گوڵستان" لە کرماشان گیانی لەدەست دا.

 

ناوبراو ماوەی چەند ڕۆژ لە بەشی چاوەدێریی تایبەتی ئەو نەخۆشخانەیە خوێندرابوو و بە یارمەتیی دەزگای تایبەت هەناسەی دەکێشا.

Paylas: