هێزی دژه تیرۆری سلێمانی بێ ئاگاداری وه‌زیری پێشمه‌رگه ئه‌وكاره‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه عیراقیانه كردووه
پەیامی کورد ... هێزی دژه تیرۆری سلێمانی بێ ئاگاداری وه‌زیری پێشمه‌رگه ئه‌وكاره‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه عیراقیانه كردووه
به‌رپرسی هێزه‌كانی ٧٠ ی پێشمه‌رگه هاوكات ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ووڵامی قسه‌كانی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه، هاوكات باس له نیازی هاتنی هێزه‌كانی عیراق ده‌كات بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كه به‌ناوچه جێناكۆكه‌كان ناوده‌برێت، دەشڵێت، عێراق، ئێران، توركیا و سووریا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد ڕێكه‌وتوون، خۆمانین شه‌ڕه ده‌نووكمانه.
مسته‌فا چاوڕه‌ش بەرپرسی هێزه‌كانی ٧٠ ی پێشمه‌رگه ده‌رباره‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كه‌ی هێزه‌كانی عیراق و دژه‌تیرۆر ووتی" ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی كه ئه‌نجامدرا دیاره ڕێكه‌وتنێك له عێراقدا كرابوو من خۆم ١٠٠% ئاگادار نه‌بووم دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ئۆپراسیۆنه كرا دژه‌تیرۆر له‌گه‌ڵ عێراقدا شه‌و و ڕۆژێكی پێچوو ، ڕێكه‌وتنێكیان كرد، "جه‌وله‌یه‌كی" باش بو، شتێكی خراپ نه‌بوه ئه‌و براده‌رانه‌ی كه په‌یوه‌ندیداربون به ئیشه‌كه دوایی هاتنه‌وه بۆ منیان باس كرد شتێكی باشیان كردبو ئه‌و ناوچانه‌یان دیاری كردبوو كه ڕێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كردبوو."
ئەمە لە حاڵێکدایە کە دوێنێ سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند" ئه‌و شوێنانه‌ی هێزه‌كانی عیراق هاتوون بۆی زیاتر له‌ژێر لێپرسراوێتی هێزه‌كانی ٧٠ دان كه هێزێكی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه،عێراقیش به‌بیانووی ئه‌و شوێنانه‌ی كه بۆشاییان هه‌یه ده‌یانه‌وێت هێز له‌و ناوچانه جێگیر بكه‌ن وه ئه‌مه‌ش لێپرسراویه‌ته‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر براده‌رانی سلێمانی."
عێراق دۆستمان نییه ئه‌و عێراقه‌ی كه ده‌یبینین بۆی بكرێت ئێستا هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ی له ٢٠٠٣ و سه‌رده‌می سه‌ددام -دا بو ئێمه و ئه‌وشوێنانه بگرن ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌ڕێمی كوردستان ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووە " ئه‌و هێزه‌ی دژه‌تیرۆری سلێمانی ته‌نانه‌ت بێ ئاگاداری وه‌زیری پێشمه‌رگه كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌ی خۆیانه ئاگادار نیه ئه‌وكاره‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه عیراقیانه كردوه، ده‌شڵێت،وه‌زیری پێشمه‌رگه كاره‌كه‌ی دژه‌تیرۆری سلێمانی پێ خۆش نه‌بوو، ئه‌و كاره خۆیان سه‌ربه‌خۆ كردویانه"
من به‌رگری له شتێك ناكه‌م كه ئاگام لێی نه‌بێت
ئێمه ڕۆژێك له ڕۆژان نیازی شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ عێراق نییه ، عێراقیشمان به هی خۆمان زانیوه ئێمه به‌شێكین له دامه‌زراوه‌ی به‌رگری عێراق
به‌رپرسی هێزه‌كانی ٧٠ ی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو" ئێمه په‌نجا ساڵه خه‌بات ده‌كه‌ین بۆ ئازادی و بۆ دیموكراتی بۆ ئه‌وه‌ی ووڵاته‌كه‌مان ئازاد بێت، ئه‌وه‌شمان پێڕه‌وا نابینن له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه ئومێد ده‌كه‌ین تووشی كێشه نه‌بین له‌گه‌ڵ عێراق."
هەروەها ووتی هێزه‌كانی عیراق به‌نیازن له‌و ناوچانه بمێننه‌وه ، " هه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌گینا ئیشیان چییه لێره، زیان-مان بۆیان نه‌بوه ووڵاتمان بۆ پاراستوون داعش-مان بۆ شكاندوون كه داعش هات مووسڵ-ی داگیركرد چوار فرقه‌ی سوپای عێراق و دوو لیوای سوات-یان كشانه‌وه و شكان، ئێمه داعشمان شكاند پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له زاخۆ وه بیگره هه‌تاوه‌كو گوێر خۆ ١٨٠٠ شه‌هیدمان به گاڵته نه‌داوه، ١٠ هه‌زار بریندارمان هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وان عه‌قڵیه‌ته‌كه‌یان وه‌هایه واده‌زانن كه‌تۆزێك ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه، دۆخی ئابووری ووڵاتی ئێمه‌ش وایكردوه كه ئێستاكه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ده‌یانه‌وێت "چڕنوقت" لێ‌بگرن له‌به‌ر ئه‌وه پێش هه‌موو شتێك تاكورد یه‌كگرتو نه‌بێت ڕه‌نگه ئێمه زیانی تێدابكه‌ین ئومێد ده‌كه‌م عێراقیش بێته‌سه‌ر خه‌ت و ، سه‌رۆك وه‌زیرانی تازه كازمی بێته پێشه‌وه و ڕێگه بگرێت چوونكه ئه‌و سه‌رۆكی هه‌موو هێزه چه‌كداره‌كانه ڕێگه‌نه‌دات ئێمه پشتیوانیمان لێكردوه هه‌موو هێزی كوردی بۆئه‌وه‌ی ببێت به‌سه‌رۆك وه‌زیرانێكی باش نه‌وەك هه‌ر كه‌سهێ بێت‌و به كه‌یفی خۆی "عه‌نته‌ریات به‌سه‌ر ووڵاته‌كه‌ی ئێمه‌دا بكات."
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند" ئه‌و هێزانه‌ی عیراق به‌ئێمه‌یان نه‌وتوه بڕۆن ئێمه دێن ده‌ڵێن وا ئێمه دێن و واپێویست ده‌كات و داعش له‌وێیە و مه‌ترسی هه‌یه. جاخۆپێمان بڵێن بڕۆن قبووڵی ناكه‌ینتا بۆمان بكرێت و ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بێت له هیچ هێزێكی قبوڵ ناكه‌ین به‌كه‌یفی خۆیان له كوردستان ته‌راتێن بكه‌ن ده‌توانرێت ڕێكه‌وتنیش بكرێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بكرێت، ئه‌گه‌ر شتێكی مه‌حه‌لی بو له‌گه‌ڵ ئه‌وانه بكرێت به‌گوێره‌ی مه‌جال و ده‌سه‌ڵاتی خۆی."
بریكاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی وتبوو" دژه‌تیرۆری سلێمانی هه‌ماهه‌نگ و به‌شدارن له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا ته‌نانه‌ت ئه‌و هێزه‌ی دژه‌تیرۆر ته‌نانه‌ت بێ ئاگاداری وه‌زیری پێشمه‌رگه كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌ی خۆیانه ئاگادار نیه ئه‌وكاره‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه عیراقیانه كردوه."
به‌ڵام مسته‌فا چاوڕه‌ش ده‌ڵێت" دژه تیرۆر له‌گه‌ڵیان نه‌بوه، ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شیان كردوه لە دژی داعش بوه خۆنه‌چوون له‌گه‌ڵیانه دژی ئێمه‌بن دژه تیرۆر هێزێكه شه‌ڕكه‌ره، هێزێكی باشه هێزێكه له جه‌بهه‌كاندا دیار بوه با به‌دوای خاڵی لاوازی یه‌كتردانه‌گه‌ڕێن جاری واهه‌یه حاڵه‌تێكه تۆ ده‌ستت ناگاته كه‌س ده‌چیت ئۆپراسیۆنێك ده‌كه‌یت ئه‌وانیش كه ئه‌وه‌یان كردوه خۆ دنیا نه‌ڕوخاوه، ئۆمێد ده‌كه‌م بۆ داهاتوو هه‌رشتێك كرا ئه‌گه‌ر دژه تیرۆریش كردی هه‌موو لایه‌ك ئاگاداربن چوونكه ئێمه هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه جوانیین به‌یه‌كه‌وه شتین، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وه نه‌كه‌ن به خاڵێك و وابزانن دنیا ڕووخاوه."