هێزێکی پۆلیسی فیدرال ره‌وانه‌ی كه‌ركووك كراوه
فیرقه‌یه‌ك له هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرال له لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراله‌وه ره‌وانه‌ی پارێزگای كه‌ركووك كراوه.
دوای ئه‌وەی چەندین جارە هێرش ده‌كرێته سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ی عێراق له كه‌ركوك،حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی هێزی زیاتری ره‌وانه‌ی شاری كه‌ركوك كرد، له‌مباره‌یه‌وه جاسم محه‌مه‌د ، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له پێكهاته‌ی توركمان، رایگه‌یاند: فیرقه‌یه‌ك له هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرال له لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراله‌وه ره‌وانه‌ی پارێزگای كه‌ركووك كراوه ئه‌وه‌ش به ئامانجی رێگریگرتن له هه‌ر كرده‌یه‌ك كه ببێته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی پارێزگاكه.
هه‌روه‌ها گوتی: حكوومه‌تی فیدرال، فیرقه‌یه‌كی له هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرال ره‌وانه‌ی پارێزگای كه‌ركووك كردووه ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی د‌رك به‌وه كراوه كه ره‌وشی پارێزگای كه‌ركووك، پێویستی به بوونی هێزی زیاتر هه‌یه.