Kurdistan
هێزێکی تایبەتی فەڕەنسا بە چەکی قورسەوە گەیشتە ڕۆژئاوای کوردستان
یەکەیەکی تایبەتی فەڕەنسا بە چەکی قورسەوە دەگاتە ڕۆژئاوای کوردستان و ئاژانسەکانی تورکیاش ڕایدەگەینن ، کە لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا و هێزە کوردییەکان سووراونەتەوە.
ئاژانسی " ئانادۆڵۆی تورکی " لە زاری سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بڵاویکردەوە ، ئەو یەکە تایبەتەی فەڕەنسا گەیشتوونەتە بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەی ڕمیلان ی پارێزگای حەسەکە بۆ ئەوەی پاڵپشتی شەڕڤانە کوردەکانی ڕۆژئاوا بکات.
هەروەها ڕاشیگەیاندووە ، سەربازانی فەڕەنسی بە زرێپۆشەکانیانەوە لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا لە منبج و ڕەققە و هەندێک ناوچەی دێرەزۆر سووڕاونەتەوەو شەڕڤانی کوردیشیان لەگەڵدا بووە .
هەروەها هەر بە پێی زانیارییەکان فەرماندەی شەڕڤانان لەگەڵ هێزە فەڕەنسییەکان دوو کۆبوونەوەیان لە منبج ڕێک خستووەو چەک و تەقەمەنیش دراوە بە شەڕڤانان .