TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە کفری بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک شوانێک کوژرا

Navas Jan
Admin
📅 13 Ocak 2021 14:13

پەیامی کورد ... لە کفری بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک شوانێک کوژرا

 

لە گوندێکی سنووری قەزای کفری بۆمبێک تەقییەوە و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەست دا و کەسێکی دیکەیش بریندار بوو.

 

"ئێوارەی ئەڕۆژی سێشەممە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١،  لە گوندی بەلەی سنووری ناحیەی نەوجول لە قەزای کفری بۆمبێكی چێندراو تەقییەوە و لە ئەنجامدا گەنجێکی شوانکار بە ناوی (ساڵح ئازاد) گیانی لەدەست دا و ئامۆزایەکی بە ناوی (ڕزگار یاسین) بریندار بوو.

 

بەپێی زانیارییەکان، قوربانییەكان هەردووکیان شوانکار بوونە و برینی بریندارەکەش سەختە لە کەلارەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە.

 

Paylas: