لە هەریمی کوردستان ئەمساڵ وشکەساڵی ڕووندا
پەیامی کورد.. لە هەریمی کوردستان ئەمساڵ وشکەساڵی ڕووندا.
ئەمڕۆ سێشەممە، 13/12/2022، بەهۆی كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست، شەپۆلێكی بارانبارینی مامناوەند ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەکات و گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوه و گەیاندنیش ئاماژە بەوە دەکات: "ئەم شەپۆلە بە نمەباران دەست ێدەكات و دواتر تا ڕاددەیەك ڕێژەی دابارین زیاد دەبێت."
دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بە پێگەی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ڕایگەیاندووه: "ئێستا لە ناوچە شاخاوییەكان بەفربارین دەستى پێكردووە و پلەی گەرما بۆ چەند پلەیەك دابەزیوە و كەشەكە بە گشتی لە ئاسمانی هەرێمی كوردستاندا كەشێكی هەوراوییە، بارستەهەوایەکى ساردیش ڕوو لە ناوچەکە دەکات، ئەم شەپۆلەش ماوەكەی درێژ دەبێتەوە تا رۆژی پێنجشەممە، لە پێنجشەممەوە ئاسمانی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی ساماڵ دەبێت."
گوتیشی: "لە ئەنجامی كاریگەریی ئەم شەپۆلی بارانبارینە، چاوەڕێ ناكرێت لافاو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا دروست بێت."
سەبارەت بە مەترسیی وشكەساڵی كە لە دوو ساڵی ڕابردوودا هەرێمی كوردستانی گرتەوە، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوه و گەیاندن ڕایگەیاند: "بەپێی هەموو راپۆرتەكانی ڕێكخراوی كەشناسیی جیهانی و ئەزموونی شارەزایان و ڕاپۆرتی ڕێكخراوی كەشناسی، پێناچێت ئەمساڵ وشكەساڵی ڕوو بدات، پێدەچێت بۆ ئەمساڵ ڕێژەی بارانبارین زۆربێت، هەر بەپێی پێشبینییەکان، دوای وەرزی زستانیش بەهارێكی باراناوی دێت و باران بەردەوام دەبێت.