Kurdistan
لە هەرێمی کوردستان شارێکی گەورەی ئیمپراتۆریەتی میتانی دۆزرایەوە
پەیامی کورد... لە هەرێمی کوردستان شارێکی گەورەی ئیمپراتۆریەتی میتانی دۆزرایەوە
بە هاوکاری تیمێکی زانکۆی ئەڵمانی ئەنجامی کاری هەڵکۆڵینی شوێنەوارێکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک لە ئەنجامی هەڵکۆڵینی شوێنەواری کەمونە کە پرۆژەیەکە بە هاوبەشی لەگەڵ تیمی زانکۆیی توپینگن و فرایبورکی ئەڵمانی جێبەجێکراوە، دەرکەوتوە کە شوێنەوارەکە شارێک و سەنتەرێکی گەورەی ئیمپراتۆریەتی (میتانی) یە دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەی بۆ 3400 ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە