TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە مەهاباد ئەندامێکی سپای پاسداران کوژرا

Navas Jan
Admin
📅 29 Ağustos 2021 00:46

پەیامی کورد .. لە مەهاباد ئەندامێکی سپای پاسداران کوژرا

ئەندامێکی سپای پاسداران کە لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو، درابوویە بەردەستڕێژی گوللە، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە مرد.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی شەممە٢٨ی ئابی ٢٠٢١، یەکێک لە ئەندامانی چالاکی سپای پاسداران لە شاری مەهاباد بە ناوی "تاهیر پورداراناب" کە دوو رۆژ پێشتری درابوویە بەر دەستڕێژی گولە و بە سەختی بریندار ببوو، لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە مرد.

گرووپی هەڵۆکانی زاگرۆس، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک بەرپرسیارەتی کوشتنی ئەو ئەندامەی سپای پاسدارانیان گرتووە ئەستۆ و لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا هاتووە کە ناوبراو فەرماندەی پایگای بەسیجی گوندی "دەریاز"ی سەر بە شاری مەهاباد بووە و ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەرمانان دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

گروپی هەڵۆکانی زاگرۆس، گروپێکی چەکدار و نهێنییە کە لە شارەکانی کوردستان چالاکیان هەیە و خۆیان نزیک بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێناسە دەکەن.

Paylas: