Kurdistan
پۆلیسی هەولێر دەسگیرکردنی 43 تۆمەتباری ڕاگەیاند
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، دەستگیركردنی 43 تۆمەتباری ڕاگەیاند كە لە چەندین تاوانی جۆراوجۆرەوە تێوە گلاون و، بەپێی یاسای سزادانیش مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.
كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (2018/03/12)، لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت عوسمان، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە پرێسكۆنفڕانسێكدا وردەكاریی (23) تاوانی جۆراوجۆری بۆ مێدیاكان خستە ڕوو لە وانە دزی و ساختەکاری هەڕەشەو...هتد، كە (43) تۆمەتبار ئەنجامیان دابوون.