TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە سەر نۆرە شۆفێرێک بە چەقۆ شۆفێرێکی دیکەی کوشت

Navas Jan
Admin
📅 31 Ekim 2023 20:46

پەیامی کورد... لە سەر نۆرە شۆفێرێک بە چەقۆ شۆفێرێکی دیکەی کوشت

لە سنووری باشماخ لە نزیک شاری مەریوان، دوو شۆفێر لەسەر نۆرە بووەتە شەڕیان و لە ئاکامدا یەکێکیان کوژراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 31/10/2023، پۆلیسی شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، دوو شۆفێری خەڵکی هەرێمی کوردستان لە سنووری باشماخ لەسەر نۆرەی ئۆتۆمبێلەکانیان بووەتە شەڕیان و لە ئاکامدا یەکێک لە شۆفێرەکان بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر ئەوەی دیکە و کوشتوویەتی.

تەییب محەمەدی، فەرماندەی پۆلیسی شاری مەریوان، ڕایگەیاندوە: بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەم ڕووداوە تیمەکانمان چوونە سەر سنوور و بکوژ دەستبەسەر کراوە و ڕێکاری یاسایی دەگیرێتە بەر.

Paylas: