TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە سنووری سلێمانی هێزەکانی عێراق کۆڵبەرێکیان بریندار کرد

Navas Jan
Admin
📅 09 Haziran 2021 15:38

پەیامی کورد … لە سنووری سلێمانی هێزەکانی عێراق کۆڵبەرێکیان بریندار کرد

 

کۆڵبەرێکی لاو لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی عێراق بریندار کرا.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١، هێزەکانی سنوورپارێزی عێراق لە سنووری “بیاره” تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە.

 

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی “یاسر محەمەد بەیگی” خەڵکی گوندی “هانە گەرمەڵە” سەر بە شارۆچکەی نەوسوود ڕاگەیەندراوە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشیکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سلێمانی کراوە.

Paylas: