TR KU SO
FB X
Kurdistan

یەکەم دژکردەوە لە لایەن بەغداوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان کەوتە واری جێبەجێ کردنەوە

سارا
Yazar
📅 01 Mart 2022 10:13
پەیامی کورد     ...   یەکەم دژکردەوە لە لایەن بەغداوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان کەوتە واری جێبەجێ کردنەوە

به‌غدا یه‌كه‌م هه‌نگاوى كردارى له‌دژى هه‌رێم ده‌ست پێكرد و بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدڕاڵى خسته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
به‌ پێی نووسراوێكى کۆمپانیای نیشتیمانی نەوتی عێراق، كه‌ له‌ ٢٦ى ٢ی ٢٠٢٢ ەوە، ده‌رچووه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، "لەبەر ڕوونی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق، كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتیمانى لیژنەیەکی پێکهێناوەو کاری لیژنه‌كه‌ش یەکخستنی سیاسەتی بەڕێوبردنی نەوت‌و گازی هەرێمی کوردستان‌ و ده‌ستپێكردنى ڕێكاره‌ كردارییه‌كانه‌".
له‌و نوسراوه‌دا هاتوه‌، "ئەو لیژنەیە كار له‌سه‌ر سێكته‌رى نەوت‌و گازی هەرێمی کوردستان دەکات جگە لەگرێبەستەکانی ناردنە دەرەوە".
هه‌ر له‌ نووسراوه‌كه‌دا چەندین شارەزاو پسپۆڕى بواری نه‌وت‌و گاز دووبارە هەڵسەنگاندن‌و پێداچوونەوە بەگرێبەستەکانی دەرهێنان‌ و بەرهەمهێنان لە کێڵگە نه‌وتییه‌كانى هەرێمی کوردستان ده‌كه‌ن.

Paylas: