TR KU SO
FB X
Kurdistan

پەیامێک لە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سارا
Yazar
📅 14 Haziran 2020 19:50

پەیامی کورد    ...   پەیامێک لە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە 

بەداخەوە دوێنێ شەو لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستان بۆ سەر گوندەکانی دارا و مێخاس سەر بە قەزای خانەقین ژمارەیەک خوشک وبرای کاکەیی شەهید بوون و چەندین کەسی دیکەش برینداربوون. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ئەو شەهیدانە دەکەین و خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

ئێمە لە کاتێکدا زۆر لە دۆخی ناسەقامگیریی ئەو ناوچانە نیگەرانین، لە هەمانکاتدا جەخت لە میکانیزمی ھاوکاریی ئەمنیی  حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا و گرنگیی هەبوونی هێزی پێشمەرگە  لەو ناوچانە دەکەینەوە بۆ یٔەوەی بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراق ، سەقامگیریی بۆ ئەو ناوچانە بگەڕێننەوە و سەروماڵی هەموو هاووڵاتییانی ناوچەکە بپارێزن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/6/14

Paylas: