Kurdistan
کەمپی مەخموور لە لایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردوومان کرا
پەیامی کورد ... کەمپی مەخموور لە لایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردوومان کرا .
ئەمڕۆ فڕۆکە بێفڕۆکەکانی تورکیا کەمپی کوردانی باکووریان لە مەخموور بۆردوومان کرد.
تورکیا بە بیانووی هەبوونی بنکەیەکی گەریلاکانی پەکەکە لە کەمپی مەخموور ناوچەکەیان بۆردوومان کردووە
بە پێی زانیارییەکان فڕۆکەکانی تورکیا دووجار زینی وەرتێ شیان بۆردوومان کردووە.
وەزارەتی بەرگری تورکیاش لە راگەێنراوێکدا دەڵێت، "لە بۆردوومانەکەی زینی وەرتێ و بناری قەندیلدا چوار گەریلا کوژراون، کوژراوەکانیشیان دوای چاودێریکردن و دیاریکردنی شوێنەکەیان و تاوەکوو کوژرانی دوایین گەریلا لە ناوچەکە ئۆپراسیۆنەکانیان بەردەوام دەبن".
بە پێی زانیارییەکان میدیاکانی نزیک لە پەکەکە ئاماژە بەوە دەکرێت کەچەندین کەس کوژراون و بریندار بوونە.