TR KU SO
FB X
Kurdistan

وردەکاری هێرشەکەی سەر کەمپی مەخموور لەلایەن دژە تیرۆری کوردستانەوە

Navas Jan
Admin
📅 05 Temmuz 2022 18:32

پەیامی کورد... وردەکاری هێرشەکەی سەر کەمپی مەخموور لەلایەن دژە تیرۆری کوردستانەوە

دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات، لە مەخموور فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، بارەگایەکی چەکدارانی پەکەکە دەکاتە ئامانج و زیانی گیانیی لێ دەکەوێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٥/٧/٢٠٢٢، پەیجی فەرمیی دژەتیرۆری کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی بۆردوومانەکەی مەخموور بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە: "بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، کاتژمێر ١٢: ٣٠ی پاشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆردوومانی بارەگایەکی چەکدارانی پەکەکەی لە کەمپی مەخموور کرد".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، بەگوێرەی زانیارییەکان، زیانی گیانی و ماددیی لێ کەوتووەتەوە.

Paylas: