TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسرور بارزانی تێچووی چارەسەری جوتیارەكەی پەلكانە دەگرێتە ئەستۆ

Navas Jan
Admin
📅 25 Ocak 2021 17:37

پەیامی کورد ... مەسرور بارزانی تێچووی چارەسەری جوتیارەكەی پەلكانە دەگرێتە ئەستۆ

 

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد: مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان تێچووی  چارەسەری جوتیارەكەی گوندی پەلكانە دەگرێتە ئەستۆ و نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت.

 

سامان بەرزنجی لە ئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە: دوای بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆییەكی "مام سابیر" جوتیارە دژە تەعریبەكەی گوندی پەلكانە كە بارودۆخی تەندروستی ناجێگیرە و پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە لە سەنتەری دڵ لە شاری هەولێر، سەرۆكی  حكومەت رایسپاردوە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریەكە و خەرجیەكەی لە ئەستۆ دەگرێت، هەروەها هەموو ئاسانكارییەك دەكرێت تا بە تەندروستیەكی باش بگەڕێتەوە گوندەكەی .

 

ئاماژەی بەوەشداوە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2021بە نوێنەرایەتی سەرۆكی حكومەت سەردانی سەنتەری دڵی لە شاری هەولێر كردوە بۆ بەسەركردنەوەی "مام سابیر" كە لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشكیدایە و ئامادەكاری دەكرێت بۆ شیاوبونی بۆ نەشتەرگەری دڵ .

 

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشداوە: ئێستا مام سابیر لە سەنتەری دڵ لەژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایە و پێشبینی و ئامادەكاری دەكرێت بۆئەوەی بەزوترین كات نەشتەرگەریەكەی بۆ ئەنجام بدرێت.

Paylas: