ئەمریکا : فەڕەنسا بۆ یارمەتی کورد و ئەمریکا هێزی تایبەتی ڕەوانی سووریا کرد
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا وتی، به مه‌به‌ستی هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ کورد و هێزه‌کانی ئه‌مریکا، فه‌ڕه‌نسا هێزی تایبه‌تی بۆ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا ڕه‌وان كرد.
له کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ کۆنگرێسمانه‌کانی ئه‌مریكا، جه‌یمز ماتیز وه‌زیری به‌رگریی ڕایگه‌یاند، فه‌ڕه‌نسا له دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا هێزه تایبه‌ته‌کانی خۆی ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا کردوووه، وتیشی،ئه‌و شوێنانه هێزه‌کانی ئه‌مریکا تێدایه.
سوپای فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یه‌دا دۆخه‌که له چاو ماوه‌ی ڕابردوو گۆڕانێکی به سه‌ردا نه‌هاتوووه و له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا هێزی هاوپه‌یمانان یارمه‌تی به هێزه‌کانی دیموکراتیکی سووریا بۆ شه‌ڕی دژ به داعش ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه‌یێکی دیپلۆماتیکی فه‌ڕه‌نسا به دیفنس پۆستی ڕاگه‌یاند، كاری سه‌ره‌كی فه‌ڕه‌نسا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو سه‌رچاوه کورده‌کان به که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی فاکس نیووزیان ڕاگه‌یاندبوو فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا هه‌ریه‌کیان نزیک به 200 هێزیان له باکووری سووریا جێگیر کردوووه که له ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه کوردییه‌کانه.
مانگی پێشوو نوێنه‌رانی کوردی سووریا پاش دیداریان له‌گه‌ڵ ئیمانۆئێل ماکرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ڕایانگه‌یاند، فه‌ڕه‌نسا به‌ڵێنی داوه هێزێکی زیاتر ڕه‌وانه‌ی منبه‌ج بکات که تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکردنی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی کردوووه ، چوار ڕۆژ دواتر ڕێزان گلۆ به‌رپرسێکی باڵای سه‌ربازیی کوردی سووریا ڕایگه‌یاند، هێزه‌کانی ئه‌مریکا و فه‌ڕه‌نسا له منبه‌ج ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
محه‌مه‌د ئه‌بووعادڵ فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبه‌جیش به ڕاگه‌یاندووه، هێزی هاوپه‌یمانان هه‌ڕه‌شه‌ی تورکیا سه‌باره‌ت به هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر منبه‌ج به هه‌ند وه‌رناگرێت و ده‌یانه‌وێت بنکه‌کانیان له‌و ناوچه‌یه به‌هێز بکه‌نه‌وه.