TR KU SO
FB X
Kurdistan

ناوێرت، داوا لەهەرێم و بەغدا دەکات کێشەکانیان چارەسەر بکەن

نەهرۆ
Editor
📅 28 Şubat 2018 17:43

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لەهەرێم و عێراق دەکات کێشەی فڕۆکەخانەکانی هەرێم چارەسەر بکەن و گفتوگۆ دەستپێبکەن بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوانیان.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هێزەر ناورت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، داوا لەحکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەین کۆبنەوە و لەڕێگەی گفتوگۆوە جیاوازییەکانی نێوانیان کۆتایی پێبهێنن.
ناوێرت جەختیشیکردووەتەوە، کە هەولێرو بەغدا دڵنیایی پێویستیان نەداوە بۆ چارەسەرکردن و نەهێشتنی ئەو جیاوازییانەی نێوانیان،بۆیە "لەو باوەڕەداین پێویستە هەردوولا سازش بۆ یەکتری بکەن و لەڕێگەی گفتوگۆوە کێشەی فڕۆکەخانەکانیش چارەسەر بکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە حکومەتی بەغدا ماوەی (٣) مانگی دیکە  گەمارۆی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی درێژکردەوە.

Paylas: