TR KU SO
FB X
Kurdistan

نێچیرڤان بارزانی و جێگری وەزیری دەرەوەی چیک جەختیان لە برەودانی پەیوەندییەکانی هەردوولا کردەوە

سارا
Yazar
📅 15 Nisan 2019 17:40

پەیامی کورد  ...   نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ مارتن سمۆلێك، جێگری وەزیری دەرەوەی چیك، جەختی لە خواستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆماری چیك كردەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، كە ‌ئەمڕۆ دووشەممە 15/4/2019 لە هەولێر بە ئامادەبوونی كۆنسووڵی گشتی چیك لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە چوو، جێگری وەزیری دەرەوەی چیك ڕایگەیاند، ‌كۆنسووڵخانەی گشتی وڵاتەكەیان لە هەرێمی كوردستان دەست دەكاتەوە بە پێدانی ڤیزا، بە تایبەتی بۆ كارسازان و بازرگانان و ئەو قوتابیانەی دەیانەوێت لە كۆماری چیك بخوێنن، هەروه‌ها ئامادەیی و خواستی وڵاتەكەی بۆ كردنەوەی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پراگ دەربڕی، كە مایەی خۆشحاڵی و پشتگیریی سەرۆكوەزیران بوو.

هەردوولا داكۆكییان لە هاوكاری و هەماهەنگی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری چیك لە هەموو بوارەكاندا كردەوە و دوایین پێشهاتەكانی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان و هەوڵ و گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت و پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدایان تاوتوێ كرد.

Paylas: