TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕیگرییان لێکرا بۆ چوونەو ناو ئەنجوومەنی ئەم پارێزگایە

سارا
Yazar
📅 14 Nisan 2019 21:44

پەیامی کورد  ...  بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک ڕایگەیاند : ئەمڕۆ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ویستوویانە بچنە ئەنجوومەن، بەڵام بە بڕیاری پارێزگاری کەرکووک ڕێگرییان لێ کراوە، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە دەسەڵات لە کەرکووک سەربازییە و ئەنجومەن ھیچ ڕۆڵێکی نییە.

عەدنان کەرکووکی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کەرکووک_گەرمیان، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ لە شاری کەرکووک ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا ویستوویانە بچنە ناو ئەنجومەن بۆ دەوامکردن، بەڵام بە بڕیاری پارێزگاری کەرکووک ڕێگرییان لێ کراوە و ھێزە ئەمنییەکان نەیانھێشتووە بچنە ناو ئەنجوومەن، ئەمەش ڕەنگە پەیوەندی بەوەوە ھەبێت کە پارێزگار بوودجەی پارێزگای بە ئارەزووی خۆی دارشتووە و ئەنجوومەنیش ڕەتی کردووەتەوە."

عەدنان کەرکووکی گوتیشی: "ئەو ڕێگریکردنە ئەوە دەسەلمێنێت کە لە کەرکووک دەسەڵات سەربازییە و ئەنجومەن ھیچ ڕۆڵێکی نییە، ئەگەر نا، پارێزگارێکی بەوەکالەت مافی ئەوەی نییە ڕێگری لە نوێنەری شەرعیی پارێزگا بکات کە ئەنجومەنە، ھەربۆیەش ئێمە بەردەوام جەخت لەوە دەکەینەوە تا دۆخی کەرکووک ئاسایی نەبێتەوە، ناگەڕێینەوە بۆ کەرکووک."

Paylas: