ڕاگەێندراوێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكدا به تووندی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابڕدوو بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی شه‌رمه‌زار ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك راهێنه‌ر و راوێژكاری سه‌ربازی هاوپه‌یمانان گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
مه‌سروور بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا رایدهگهێنێت، هێشتا هەڕەشەی تیرۆر لە عێراق و ناوچەکەدا بەردەوامە، ئەم جۆرە کردارانە زەمینە بۆ بەهێزبوونەوەی گرووپە تووندرۆکان دەرەخسێنن.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
بە تووندی ئەو هێرشە شەرمەزار دەکەین کە دوێنی شەو کرایە سەر سەربازگەی (التاجی) عێراقی و بووە هۆی گیان لە دەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک راهێنەر و راوێژکاری هێزی هاوپەیمانان.
پرسەو سەرەخۆشی لە کەسوکار و هاوکارەکانیان دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازم.
لە کاتێکدا کە هێشتا هەڕەشەی تیرۆر لە عێراق و ناوچەکەدا بەردەوامە، ئەم جۆرە کردارانە زەمینە بۆ بەهێزبوونەوەی گرووپە تووندرۆکان دەرەخسێنن. لە ناو عێراق کێشە تەندروستی و ئابووری و ئەمنییەکان فشاری زۆری بۆ سەر هاووڵاتیان دروست کردووە، بۆیە ئاڵۆزترکردنی دۆخەکە بە زیانی عێراق و سەرجەم گەلانی ناوچەکە دەکەوێتەوە.
خوازیارین بە هەماهەنگی هەموو لایەنە نیشتمانی و دڵسۆزەکانی ناوچەکە و هاوپەیمانان، رێگە لە هەر هەوڵێکی تێکدەرانە بگیرێت و تواناکان بۆ سەقامگیری و ئاشتی و باشترکردنی گوزەرانی هاووڵاتیان تەرخان بکرێن.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2020/3/12