Kurdistan
ڕاگەێندراوی پەرلەمانی کوردستان
پەیامی کورد ... بە بڕیاری سەرۆکایەتی پەرلەمان رۆژی سێ شه‌ممه په‌رله‌مان كۆدەبێتەوه و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ دوو پێشنیازی بڕیار و پێشنیازی یاسا ده‌كات.
بە پێی ڕاگەیاندنی سەرۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ، كاتژمێر ١١ ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێ شه‌ممه ١٠ ی سێپتەمبەر دانیشتنی ژماره ٩ی ئاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هەروەها ڕایگه‌یاندووه، ته‌وه‌ری یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مه بۆ پێشنیازه یاسای ریكلامی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ری دووه‌میش رایگه‌یاندووه، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازه بڕیاری رۆژانی بۆنه فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان ده‌كرێت.