Kurdistan
پێنجوێن/ تەقینەوەی مین قوربانی لێکەوتەوە
پەیامی کورد... پێنجوێن/ تەقینەوەی مین قوربانی لێکەوتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٢، گەنجێکی تەمەن ٣٦ ساڵ لە سنووری پێنجوێن مینێکی پێدا تەقییەوە و بە هۆییەوە قاچێکی لەدەستدا.
ئارام جەلال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە سلێمانی لەو بارەوە ئەمڕۆ کاتژمێر نۆی بەیانی، مینێک لە پێنجوێن بە هاونیشتمانییەکدا تەقییەوە و بە هۆییەوە قاچێکی لەدەستدا.
ئارام جەلال ئاماژەی بەوەش دا، گەنجەکە تەمەنی ٣٦ ساڵە و ناوی (جووتیار بە هادین) ە و خەڵکی گوندی ناوشاخانە، گوتیشی، "تەقینەوەکە لە گوندی کونە ورچ ڕووی داوە."
ڕووبەری زەوی چێنراو بە مین لە سلێمانی ٢٣٤ ملیۆن مەتر چوارگۆشە بوو، ٨٥ ملیۆن مەتر چوارگۆشەی پاککراوەتەوە و ١١٨ هەزار و ٨٤٢ مین و پارچە تەقەمەنی هەڵگیراونەتەوە.