ئەنجوومەنی وەزیران لە سەر چەند بابەتی گرینگ کۆدەبێتەوە
پەیامی کورد ... ئەنجوومەنی وەزیران لە سەر چەند بابەتی گرینگ کۆدەبێتەوە
ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی ووردەکارییەکانی دانووستاندن لە گەڵ بەغدا و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکات.
بهپێی ڕاگهیندراوێكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/6/3 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەن کۆدەبێتەوە.
تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتین لە :
- خستنەڕووی راپۆرتی تەوەر و ووردەکارییەکانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا.
- خستنەڕووی راپۆرتی لیژنەی باڵای چاکسازی سەبارەت بە بەدواداچوونی هەنگاوەکانی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی.
- گفتوگۆکردن لە سەر رەشنووسی چەند پڕۆژە یاسایەک.