Kurdistan
نزیکی ١٠٠ کۆچبەری کورد لە دوورگەیەکی یۆنان گیریان خواردووە
پەیامی کورد... نزیکی ١٠٠ کۆچبەری کورد لە دوورگەیەکی یۆنان گیریان خواردووە
زیاتر لە ٩٠ کۆچبەری کورد کە هەموویان خەڵکی پشدەر و بتوێنن لە دوورگەیەکی یۆنان گیریان خواردووە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن.
"ڕەنج پشدەری" ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاند، زیاتر لە ٩٠ کۆچبەری کورد کە هەموویان خەڵکی پشدەر و بتوێنن، لە دوورگەی "کۆس" لە یۆنان کە ٣٠ خولەک لە تورکیا دوورە گیریان خواردووە و بەهۆی شەپۆلی زۆرەوە نەیان توانیوە لە گەشتەکەیان بەردەوام بن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە پێی زانیارییەکان ژمارەیان لە ٩٠ کەس زیاترە و ٣٠ ژن و منداڵی بچووکیان تێدایە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن.