TR KU SO
FB X
Kurdistan

پەیوەندی تەلەفۆنی نێچیرڤان بارزانی و چاووش ئۆغلۆ سەبارەت بە دۆخی شیلادزێ

PeyamaKurd
Editor
📅 27 Ocak 2019 19:49

پەیامی کورد  ...  بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ لە تورکیا ڕایانگەیاند، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە دیپلۆماتییەکان وەرگیراوە و لەلایەن دەزگا هەواڵییەکانی تورکیا بڵاوکراوەتەوە ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و مەولود چاووش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و سەبارەت بە هێرشەکەی ناوچەی شیلادزێ بۆ سەر بارەگای سووپای تورکیا کە لەلایەن پەکەکەوە هاندراون ، قسەیان کردووە و لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و ڕێکاری پێویست گیراوەتەبەر.

هاوکات وەزارەتی بەرگری تورکیا دوێنێ لەروونکردنەوەیەکدا رایگەیاند کە لە باکووری عێراق " هەرێمی کوردستان " هێرشێک بەرامبەر بە بارەگای سەربازی سووپای تورکیا ئەنجامدراوە و هاندەرانی هێرشەکەش پەکەکە بوونە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە تەنها زیانبەرکەوتنی چەند ئۆتۆمبێل و کەلووپەلی سەربازی نەبێت.

Paylas: