Kurdistan
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبێتەوە
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبێتەوە .
ژان ئێف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەهەولێرە و بڕیارە چاوی بە بەرپرسانی باڵای هەرێم بكەوێت.
ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە لۆدریان گەیشتە هەولێر و لە لایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمەوە پێشوازی لێكرا.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەم سەردانەیدا چاوی بە هەر یەك لە مەسعوود بارزانی سەرۆكی پارتی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم دەكەوێت.
رۆژی پێنج شەممە لۆدریان سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ فوئاد حسێن ، وەزیری دەرەوەی عێراق كۆبووەوە، دوای كۆبوونەوەكەش كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ساز كرد.