TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزیری ناوخۆ و لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کۆرۆنا ڕێکارەکانی قەدەغە تاوتوێ دەکەن

سارا
Yazar
📅 02 Haziran 2020 13:42

پەیامی کورد     ...    وەزیری ناوخۆ و لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کۆرۆنا ڕێکارەکانی قەدەغە تاوتوێ دەکەن .

بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و رێكارەكانی قەدەغەی هاتووچۆ و بەرەنگاربوونەوەی ڤیرووسەكە تاوتوێدەكەن.
ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی كۆبوونەوەكە دەكات و هەریەك لە وەزیری تەندرووستی و پارێزگارەكان و بەرپرسی ئیدارە سەربەخۆكان و بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان ئامادە دەبن.
بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن بۆ بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ و رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بكرێت، لەكاتێكدا لە ئێوارەی دوێنێوە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی چوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، هەروەها تۆماركردنی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤیرووسی كۆرۆنا بەردەوامن و لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٣٥ حاڵەتی نوێ تۆمار كراون.

Paylas: