وەزارەتی کارەبا ئاگادارییەک ئاراستەی سەرجەم هاووڵاتیان دەکات
پەیامی کورد ... وەزارەتی کارەبا ئاگادارییەک ئاراستەی سەرجەم هاووڵاتیان دەکات .
وەزارەتی کارەبا داوا لە هاوبەشانی کارەبا دەکات پابەندی بەکارهێنانی ئەمپێری دیاریکراو بن و بە پێی پێوەری زیرەک بۆ ئەوەی گرفتیان بۆ درووست نەبێت .
لێژنەی باڵای پێوەری زیرەک سەر بە وەزارەتی کارەبا لە ئاگادارینامەیەکدا ڕایگەیاند : ئەو هاوبەشانەی کارەبا کە پێوەری زیرەک یان بۆ بەستراوە ، ئەگەر ووزەی کارەبای بەکارهاتوویان لەو ئاستە دیاریکراوە زیاتر بێت ئەوا وەکوو ئاگادارکردنەوەیەک ووزەی کارەبای ئەو هاوبەشە دەکوژێتەوە دوای ١٥٠ چرکە کارەباکەی بۆ دەگەڕێتەوە .
هەروەها ڕاگەێندراوە ئەگەر لە ماوەی ٣٠ خولەک دا ٥ جار کوژانەوەی کارەبا لە سەر یەک ڕوویدا کارەبای هاوبەشەکە زیاتر دەبڕدرێت و دوای ٤٥ خولەک کارەباکەی دەگەرێتەوە
لێژنەکە داوا لە هاوبەشانی کارەبا دەکات پابەندی ئەو ئەمپێرە کارەبایە بن کە دیاریکراوە ئەگەر بێت و لە ماوەی ٤٥ خولەک دا زیاتر کارەباکەیان نەهاتەوە ئەوە دەبێ سەردانی سیانەکانی کارەبا بکەن .