وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕاگەیندراوێکی گرینگ سەبارەت بە کاتی کارپێکردنی کارەبای خەبات بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕاگەیندراوێکی گرینگ سەبارەت بە کاتی کارپێکردنی کارەبای خەبات بڵاو دەکاتەوە .
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، تیمه‌كانی ووڵاتی كۆریای باشوور بۆ كارپێكردنی وێستگه‌ی كاره‌بای ٣٠٠ میگاواتی هه‌ڵمی خه‌بات گه‌یشتنه هه‌ولێر و تاوه‌كوو ٢٠ی ئه‌م مانگه‌ش وێستگه‌كه ده‌كه‌وێته كار.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌ێندراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌با، به پاڵپشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی كاره‌با و به هاوكاری وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندرووستی، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، ناوخۆ، نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای فڕۆكه‌وانی عێراق، توانرا پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی تیمی تایبه‌تی كارپێكردنی وێستگه‌ی كاره‌بای ٣٠٠ مێگاواتی هه‌ڵمی خه‌بات، بهفڕۆكهیهكی تایبه‌ت له ووڵاتی كۆریای باشووره‌وه بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیگه‌یاندوه، "ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ وه‌رزی هاوین و جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه‌ی كاره‌با بۆخزمه‌تی هاووڵاتیان، دوای گه‌یشتنی تیمه‌كه و ده‌ستبه‌كار بوونیان تاوه‌كوو ٢٠ی ئه‌م مانگه، وێستگه‌كه به‌توانای خۆی كه ٣٠٠ مێگاواته ده‌كه‌وێته كار.