TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی تەندروستی هەرێم وەڵامی پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەداتەوە

Navas Jan
Admin
📅 08 Mayıs 2022 17:58

پەیامی کورد... وەزارەتی تەندروستی هەرێم وەڵامی پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەداتەوە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی پەرلەمانتارێکی عیراق لە فڕاکسیۆنی یەکێتی دەداتەوەو ڕایدەگەیەنێت: ئەوەی وتراوە هیچ ئەصل و ئەساسی نییە و جگە لە مەڕامی سیاسی و ورووژاندنی هەستی هاووڵاتیانی سلێمانی خۆشەویست هیچیتر نییە.

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: دەربارەی وتەکانی پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق بەناوی بڕیار ڕەشید کە ئاماژەی بەوە داوە گوایە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگری لە هاتنی دەرمان کردووە لە بەغداوە بۆ پاریزگای سلێمانی، لێرەوە بۆ ڕای گشتی و هاوونیشتمانیانمان لە پارێزگای سلێمانی ڕادەگەیەنین کە ئەمەی گوتراوە هیچ ئەصل و ئەساسی نییە و جگە لە مەڕامی سیاسی و ورووژاندنی هەستی هاووڵاتیانی سلێمانی خۆشەویست هیچیتر نییە چونکە ناوبراو بێ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی هاتنی دەرمان لە بەغداو دابەشکردنی بەسەر پارێزگاکان ئەم قسانەی کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو: لێرەوە بە هاووڵاتییان لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەینین کە هاتنی دەرمان لە ڕێگەی دامەزراوەی کیمادیاوە لە بەغدا ڕاستەوخۆ دەگاتە کۆگای دەرمانی پارێزگاکان و ناگەڕێتەوە کۆگاکانی وەزارەتی تەندروستی تا بەشە دەرمانی پارێزگاکان دیاری بکات. پێدانی بودجەی زیاتری کۆرۆنا کە لەبەغداوە دەگەیشتە هەرێمی کوردستان و دروستکردنی نەخۆشخانەی ئەڵمانی لە هەرێمی کوردستان و لە شاری سلێمانی شایەدی ئەو کارانەن کە ئەنجامدراوە لە پارێزگاکە و بە ئەرکی خۆشمان دەزانین خزمەتی هەموو پارێزگاکان بکەین بێ جیاوازی.

 

Paylas: