ووڵامێک لە لایەن دژە تیرۆری هەرێمی کوردستانەوە بۆ حەسەن نەسرۆڵلا
پەیامی کورد ... ووڵامێك بۆ حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵڵا كه بێ ئه‌ده‌بانه باسى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى ده‌كات
دوێنێ يه‌كشه‌ممه، حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵڵاى ئه‌ميندارى گشتى ميليشياکانى حيزبوڵڵاى لوبنانى له ووته‌يه‌كيدا به‌بۆنه‌ى به‌ناو "يادى شه‌هيدانى به‌رگرى" باس له كوژرانى قاسم سلێمانى ده‌كات و له‌دووتوێى باسه‌كه‌يدا زۆر بێ شه‌رمانه باسى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى ده‌كات.
ئێمه لێره‌دا به نه‌سروڵڵا ده‌ڵێين، به‌داخه‌وه كاتێكى زۆرى ويست تا زانيمان به‌و زمانه له‌نگ و شڕه‌ت چى ده‌ڵێيت، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش چاك بزانيت كه ئه‌گه‌ر ويستت باسى جه‌نابى سه‌رۆك بارزرانى بكه‌يت ده‌بێ ده‌ستنوێژ هه‌ڵبگريت، چونكه سه‌رۆك بارزانى ره‌مزى ميلله‌تێكه و جێگه‌ى رێز و شانازى هه‌موو جيهانه و بۆ كه‌سێكى ده‌مشڕى وه‌ك تۆ نه‌هاتووه باسى سه‌رۆك بارزانى بكه‌يت.
ئێمه له مه‌رامى ئه‌و رق و كينه‌ت ده‌گه‌ين، ده‌زانين ئه‌و داخه‌ت، داخى تێك‌شكان و رووڕه‌شبوونتانه له‌گه‌ڵ جاشه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر كاتێ هه‌وڵى گرتنى هه‌ولێر و نه‌هێشتنى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستانتان دا، ئێوه ده‌زانن چ گورزێكتان به‌ركه‌وت له پردێ و سحێلا و چۆن لووتتان شكا، بێگومان له‌بيرتانه كه چۆن كه‌ڵاكه بۆگه‌نه‌كانى ميليشياكه‌ت بۆ ره‌وانه‌ى لوبنان كرايه‌وه!
ئێمه سوپاسى هه‌موو ئه‌و لايه‌نانه‌مان كردووه كه له‌شه‌ڕى دژ به داعش هاوكارى هه‌رێمى كوردستانيان كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌يان تۆ ناگرێته‌وه، چونكه هه‌رده‌م هه‌ڵوێسته‌كانى تۆ به‌رامبه‌ر به كورد و كوردستان هيچى كه‌متر نه‌بووه له هه‌ڵوێستى تيرۆريستانى داعش.
دژه تيرۆرى كوردستان
12-1-2020