TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕووداوێکی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان ١١ قوربانی لێکەوتەوە

Navas Jan
Admin
📅 02 Ocak 2023 19:16


پەیامی کورد... ڕووداوێکی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان ١١ قوربانی لێکەوتەوە

لە ئاکامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە پارێزگای ماردین، شەش کەس گیانیان لەدەست دا و پێنجی دیکەش برینداربوون.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، لە پارێزگای ماردین لە باکووری کوردستان، مینی پاسێک وەرگەڕا و لە ئاکامدا بەپێی ئامارە بەراییەکان، شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنجی دیکەش برینداربوون، ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای میدیات-ئۆمەرلی ڕوویداوە کە بەهۆیەوە مینی پاسەکە وەرگەڕاوە.

دوا بە دوای ڕووداوەکە و ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی جەندرمە و تەندروستی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و سێ لە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی میدیات و دوو بریندارەکەی دیکەش بۆ نەخۆشخانەکانی ماردین.

Paylas: