TR KU SO
FB X
Kurdistan

وتەبێژی هاوپەیمانان: لە كوردستان هێرشكراوەتە سەر بنكەیەكمان

Navas Jan
Admin
📅 24 Temmuz 2021 15:49

پەیامی کورد … وتەبێژی هاوپەیمانان: لە كوردستان هێرشكراوەتە سەر بنكەیەكمان

 

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئاشكرای دەكات بنكەیەكیان لە كوردستان كراوەتە ئامانجی هێرشی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان و گروپێكی چەكداری عێراقیش هێرشەكەی گرتوەتە ئەستۆ.

 

وەین مارۆتۆ وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند: كاتژمێر 1 و 23 خۆلەكی بەرەبەیانی رۆژی هەینی 23 ی تەمووز بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان هێرشكراوەتە سەر بنكەیەكی هاوپەیمانان لە كوردستان.

 

وتیشی: هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی و مادی لێنەكەوتوەتەوە.

 

مارۆتۆ جەختیشی كردوەتەوە، "ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانان بە چاوكراوەیی و وشیارییەوە دەمێننەوە و لەچوارچێوەی مافی سرووشتییاندا، بەرگری لە خۆیان دەكات".

 

لای خۆیەوە لیوای سائیرین سەر بە مقاوەمەی ئیسلامی بەرپرسیارێتیی هێرشەكەی لە ئەستۆگرتووە و لە راگەیێندراوێكدا باسی لەوەكردووە، بە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراو هێرشكراوەتە سەر ئەمریكییەكان لە "فڕۆكەخانەی هەریر". بانگەشەی ئەوەشی كردوە كە هێرشەكە زیانی لێكەوتوەتەوە.

Paylas: