TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئێران له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکان لەگەڵ ئەمەریکا رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

Navas Jan
Admin
📅 21 Ağustos 2023 21:16

پەیامی کورد... ئێران له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکان لەگەڵ ئەمەریکا رونكردنه‌وه‌ ده‌دات


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایده‌گەیه‌نێت، پڕۆسەی ئازادکردنی زیندانییە ئەمەریکاییەکان لە تاران دوو مانگ دەخایەنێت.

ناسڕ کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگه‌یاند " کاتێکی دیاریکراو لەلایەن بەرپرسانی پەیوەندیدارەوە ڕاگەیەندراوە، پڕۆسەکە بە لایەنی زۆرەوە دوو مانگی دەوێت."

لە ماوەی ڕابردوودا لەم مانگەدا تاران و واشنتن گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی کە تێیدا پێنج هاووڵاتی ئەمەریکایی دەستبەسەرکراو لە ئێران ئازاد دەکرێن و لە بەرامبەریشدا 6 ملیار دۆلار لە سەرمایە سڕکراوەکانی ئێران لە کۆریای باشوور دەدرێتەوە بە ئێران.

Paylas: