TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئێران و عێراق لەبارەی دەروازە سنووریەكانەوە ڕێكدەكەون

Navas Jan
Admin
📅 10 Temmuz 2023 16:58

پەیامی کورد... ئێران و عێراق لەبارەی دەروازە سنووریەكانەوە ڕێكدەكەون

فەرماندەی پاسەوانی سنووری ئێران ڕایدەگەیەنێت،"عێراق دەروازە سنوورییەكانی بەڕووی ئێرانییەكان دەكاتەوە".

فەریق ئەحمەد عەلی گودەرزی فەرماندەی پاسەوانی سنووری ئێران رایگەیاندووە،"پلانی ئەوەیان لەگەڵ حكومەتی عێراق هەیە بۆ مەراسیمەكانی چلەی ئیمام حوسێن حەوت دەروازە لەنێوان عێراق و ئێران بكەنەوە".

ئاماژەی بەوەشداوە،" كۆبوونەوەیەكی زۆر باشمان لەگەڵ هاوتاکانمان لە عێراق ئەنجامدا، دوێنێ یەکشەممە، بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتینە ئەو رێككەوتنە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو،"ڕێککەوتنێک لە نێوان حکومەتەکانی ئێران و عێراق کراوە بۆ دەرکردنی پاسپۆرتی تایبەت بۆ ئەوانەی بەشداری لە مەراسیمەكانی چلەی ئیمام حوسێن دەكەن".

دەشڵێت،"هەماهەنگییەکی باشمان لە بواری بەزاندنی سەردانکەران لە سنوورەکانەوە و خزمەتگوزاری گواستنەوە و ئەو چاودێرییەی کە پێویستیان پێیەتی لە ماوەی مەراسیمەكان هەیەو بەردەوامیش دەبێت".

ڕاشیگەیاندووە،"حەوت دەروازەی سنووری بۆ جموجۆڵی سەردانکەران ئامادە کراون و بەم نزیكانە ئەو دەروازانە دەكرێنەوە".

Paylas: