TR KU SO
FB X
Kurdistan

کەرکوک..چەکدارانی حەشدی شەعبی دەکەونە بۆسەیەکی داعشەوە

نەهرۆ
Editor
📅 25 Nisan 2018 17:47

چەکدارانی حەشدی شەعبی لەسنووری پارێزگای کەرکوک دەکەونە بۆسەیەکی تیرۆریستانی داعشەوەو شەڕ و پێکدادان رویداو لەهەردوولاش کوژرا بریندار هەیە.

لە بارەی روداوەکەوە، عەلی کەمال بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاندووە، کە لە شارۆچکەی ڕەشادی سەر بەکەرکوک، چەکدارانی حەشدی شەعبی کەوتوونەتە بۆسەی ژمارەیەک چەکداری داعش و لە ئاکامدا چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژراوە و پێنجی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەگەرچی چەکدارانی حەشدی شەعبی لەناوەندی شاری کەرکوک چالاکییان نەماوە، بەڵام ناوبەناو لە باشوری شارەکە هێرشدەکەنە سەر سوپای عێراق و چەکدارانی حەشدی شەعبیش دەکەن ئامانج.

لە پاش ڕووداوەکانی (١٦)ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، پاشەکشێی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە جێناکۆکەکان، چەندین جار شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارانی داعش و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە پارێزگای کەرکوک و دەورووبەری ڕوویداوە.

Paylas: