Kurdistan
کەرکوک..چەکدارانی حەشدی شەعبی کەوتنە بۆسەیەکی داعشەوە
دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش لەبۆسەیەکدا رووبەڕووی هێزەکانی حەشدی شەعبی بوونەوە، ژمارەیەك چەكداری حەشد كوژران وبرینداربوون.
بەرپرسێکی سەربازی لەسنووری کەرکوک رایگەیاند، کە ژمارەیەك چەكداری حەشدی شەعبی لە نێوان شارۆچكەی حەویجەو شارەدێی ریازی رۆژئاوای شاری كەركوك کەوتوونەتە بۆسەیەكی چەكدارانی داعشەوە ولە ئاکامدا شەڕوپێكدادان لەنێوانیاندا دروستبوو.
ئاشکراشیکرد، کە لە ئەنجامی شەڕو پێکدادانەکان ژمارەیەك چەكداری حەشدی شەعبی كوژران و برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لەپاش رووبەڕووبوونەوەکان چەكدارانی داعش ناوچەكەیان بەجێهێشتووەو و بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵهاتوون ودواتریش چەكدارانی حەشدی بریندارەكانیان بۆ نزیكترین نەخۆشخانە گواستووەتەوە.